ئـیـمـپـراتـۆریـی مـاد
پێشه‌کی
له ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین هۆزێکی ئازای ئاریایی له ڕیزه چیاکانی زاگرۆس سه‌ری هه‌ڵدا و خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌مه‌ی دانیشتووی زاگرۆس که بریتی بوون له گۆتییه‌کان، لۆلۆییه‌کان، کاسییه‌کان، هۆرییه‌کان و هتد نه‌یانتوانیبوو به‌رگه‌یان بگرن و ئاخری له ناوی ئه‌واندا توابوونه‌وه. ئه‌م خه‌ڵکه نوێیه "ماده‌کان" بوون (باپیره‌ی کوردانی ئه‌وڕۆکه) که پاشتر توانییان ئیمپراتۆرییه‌کی مه‌زن پێک بێنن.
ئاخۆ ماده‌کان که پاتشاکانیان بریتی بوون له:
1ـ دیاکۆ (708 تا 655ی پ. ز.) 53 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
2 ـ فرۆرتیش (655 تا 633ی پ. ز.) 22 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
3ـ هوخشته‌ر (633 تا 584ی پ. ز.) 49 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
4ـ ئاستیاگ (584 تا 550ی پ. ز.) 34 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری.
کێ بوون و له کوێوه هاتن؟ چی‌یان کرد و چۆن له‌نێو چوون؟
هیندوئه‌ورووپی
نزیکه‌ی 6000 ـ 7000 ساڵ پێش له ئێسته، خه‌ڵکێک له ده‌شته‌کانی باکوور و ڕۆژئاوای ده‌ریای ڕه‌شدا ده‌ژیان و خاوه‌نی زمانێکی هاوبه‌ش بوون که پێیان ده‌وترێ هۆزه‌کانی ئاریایی یان هیندوئورووپی.
ئه‌م خه‌ڵکه به‌درێژایی زه‌مان گه‌لێ هۆز و تیره‌ی جۆربه‌جۆریان لێ که‌وته‌وه و دواتر ڕه‌نگه به‌شوێن له‌وه‌ڕگه و بژیوی باشترا که‌وتنه کۆچکردن به‌ملا و ئه‌ولای جیهانا.
هه‌ندێ له‌م هۆزانه هه‌ڵکشان به‌ره‌و ڕۆژئاوا و پاش سه‌دان ساڵ شه‌ڕ و کێشمه‌کێش زۆربه‌ی ئه‌ورووپایان داگیر کرد. سویدی، ئه‌ڵمانی، یۆنانی، ئیتالی، پۆرتۆگالی و هتد پاشماوه‌ی ئه‌وانن.
هه‌ندێکی تر له‌و هۆزانه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات که‌وتنه ڕێ و له تورکستانی ئیمڕۆی ڕووسیادا خۆیان گرته‌وه و ماوه‌ی هه‌زار ساڵێک له‌وێ مانه‌وه و له پاشان که‌وتنه‌وه ڕێ و هه‌ندێکیان له ده‌وروبه‌ری ڕیزه چیاکانی زاگرۆس (کوردستانی ئه‌وڕۆکه)دا گیرسانه‌وه و هه‌ندێکیشیان له باشووری ئێرانی ئێستاکه‌دا نیشته‌جێ بوون. چینێکی تریشیان به‌سه‌ر هیمالیادا چوون به‌ره‌و هیندوستان و له په‌نجاب گیرسانه‌وه.
له‌م خه‌ڵکانه گه‌لێ هۆز و تیره‌ی نوێتر که‌وته‌وه، له به‌ره‌ی زاگرۆس ماد و له‌وانه‌ی باشووری ئێرانیش پارسه‌کان که‌وتنه‌وه.
ئه‌م ئاڵوگۆڕ و کۆچکردنه به‌م خێراییه نه‌بووه که لێره باس کرا به‌ڵکوو پتر له هه‌زاران ساڵی خایاندووه و گه‌لێ قۆناغ و سه‌رده‌میان بڕیوه.
که‌وابێ هیندوئه‌ورووپییه‌کان باپیره‌ی سویدی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسایی، کورد، هیندوستانی، ئه‌فغانی، فارس و گه‌لێ نه‌ته‌وه‌ی ترن که ئه‌وڕۆکه بۆخۆیان خاوه‌نی وڵات و زێدی تایبه‌تی خۆیانن. زمانی هه‌موو ئه‌مانه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ده‌چێته‌وه سه‌ر زمانی هیندوئه‌ورووپییه‌کان، به‌ڵام ئه‌وڕۆکه هه‌ر کامه‌یان خاوه‌نی زمانێکی تایبه‌تمه‌ندن. زمانی کوردیش بۆ خۆی زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه و بناوانی ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ر زمانی ئاریایی یان هیندوئورووپی.
دراوسێی ماده‌کان
وه‌ک وتمان له هیندوئه‌ورووپییه‌کان گه‌لێ هۆز و تیره‌ی تر که‌وتنه‌وه، له ئاخروئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین‌دا ماده‌کان له ناوچه‌ی چیای زاگرۆس و پارسه‌کانیش له باشووری ئێرانی ئێستاکه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدابوو. ئه‌مانه به شێوه‌ی خانخانی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌ژیان و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکی تایبه‌تی نه‌بوون.
له ده‌وروبه‌ری ئه‌وانیشدا گه‌لێ خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و هۆزی تر هه‌بوون. بۆ نموونه له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ خه‌ڵکێ به ناوی سکاییه‌کان ده‌ژیان. تۆزێ له ڕۆژئاواتر ئیمپراتۆرییه‌ک به‌ناوی ئیمپراتۆریی خالدییه‌کان هه‌بوو. له ڕۆژئاوای ماده‌کاندا ئیمپراتۆرییه‌کی مه‌زن هه‌بوو به ناوی ئیمپراتۆریی ئاشوورییه‌کان. پایته‌ختی ئه‌وان شاری نه‌ینه‌وا بوو که که‌وتبووه نێزیکی مووسڵی ئێستاکه‌وه.
ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا سامی بوون و له ناوچه‌ی عه‌ره‌بستانه‌وه هاتبوون و له‌وێ بۆخۆیان ئیمپراتۆرییه‌کی مه‌زنیان پێک نابوو. ئیمپراتۆریی ئاشوورییه‌کان زۆر به‌هێز و بێبه‌زه‌یی بوو و هه‌رده‌م بۆ په‌ره‌پێدانی مۆڵگه‌ی خۆی هێرشی ده‌برده سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌کانی و توانیی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆیدا گه‌لێ ئیمپراتۆری و ده‌وڵه‌ت بڕووخێنێ و بیانخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، بۆ نموونه ئیمپراتۆریی هیتییه‌کانی ڕووخاند، فه‌له‌ستینی داگیر کرد، ئیمپراتۆریی هه‌زاران ساڵه‌ی عیلامییه‌کان که له لای خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێستاکه‌ی کوردستاندا بوو تێک دا. له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تا چیای ده‌ماوه‌ند و که‌ویری لووت کشان و به‌سه‌ر پارس و ماده‌کاندا زاڵ بوون. ئاشوورییه‌کان له گه‌لێ نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌که پیتاک و سه‌رانه‌یان به زۆر وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له پارسه‌کان و ماده‌کانیش وه‌ریان ده‌گرت.
ئیمپراتۆریی ئاشووری ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێز و مه‌ترسیدار بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵکانی ناوچه‌که.
به‌ڵام...
به‌ڵام دواتر له نێو هۆزه ئاریاییه‌کاندا تاکه هۆزێک بۆ یه‌که‌م جار سه‌ری هه‌ڵدا و بوو به ئیمپراتۆرییه‌ک و دواتریش که‌وته گیانی ئمپراتۆریی دڕنده‌ی ئاشوور و ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ی له ڕووپه‌ڕی مێژوودا بۆ هه‌میشه سڕییه‌وه. ئه‌ویش ئیمپراتۆریی به‌هێزی ماده‌کان بوو، باپیره‌ی کوردانی ئه‌وڕۆکه.
ئیمپراتۆریی ماد، ئیمپراتۆرییه‌که که کوردان ده‌بێ هه‌میشه به شانازییه‌وه یادی لێ بکه‌ن. ده‌بێ کۆڕ و کۆمه‌ڵی پسپۆڕ و تایبه‌تی ته‌رخان بکرێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئیمپراتۆرییه مه‌زنه.
ئاخۆ چۆن بوو ئه‌و ئیمپراتۆرییه پێک هات؟
1ـ دیاکۆ
وه‌ک وتمان ماده‌کان و پارسه‌کان که هه‌ردوکیان له بنه‌ڕه‌تدا ئاریایی بوون، له ئاخروئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین‌دا سه‌ریان هه‌ڵدابوو و به‌شێوه‌ی خانخانی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پرش‌وبڵاو ده‌ژیان.
نزیکه‌ی 700 ساڵ پێش له زایین له نێو ماده‌کاندا که‌سایه‌تییه‌ک ده‌ژیا که له لای هه‌موو ماده‌کانه‌وه ڕێزێکی تایبه‌تیی هه‌بوو، ئه‌و ناوی دیاکۆ بوو. دیاکۆ مرۆڤێکی به‌ئاوه‌ز، تێگه‌یشتوو و هه‌ڵکه‌وته‌ی گونده‌که‌ی بوو که بڕوای وا بوو له نێوان زوڵم و داددا خه‌باتێکی هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی هه‌یه.
خه‌ڵک که لێزانی و تێگه‌یشتوویی و دادوه‌ریی دیاکۆیان دیبوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی گیروگرت و کێشه و ئاژاوه‌کانیان هانایان ده‌برده به‌ر ئه‌و.
دیاکۆ بوو به خۆشه‌ویستی هه‌مووان و ناوبانگی داخست، وای لێ هات که له‌به‌ر دادگه‌ری و پیاوچاکییه‌کانی له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه داوای لێ‌کرا که ببێ به سه‌رۆک و پاتشایان. ئه‌ویش که بشێوی و به‌ربڵاوی و هه‌ته‌ران و ته‌ته‌رانی ناوچه‌که ئازاری ده‌دا، به داخوازییه‌که‌یان قاییل بوو و بڕیاری دا ماده‌کان له ده‌وری یه‌ک کۆ کاته‌وه و له‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو و هاوبه‌ش پێک بێنێ.
یه‌که‌م کارێ که کردی داوای له خه‌ڵکه‌که کرد که واز له ته‌رانشینی بێنن و له ده‌وری یه‌کدا کۆ بنه‌وه و فه‌رمانی دا که پایته‌ختێک چێ که‌ن. ئه‌وه بوو که شاری (ئیکباتان)یان ئاوا کرده‌وه. شاره‌که حه‌وت شووره‌ی بازنه‌ییی به‌ده‌وردا کێشرا بوو و هه‌ر شووره‌یه‌ک له‌وی تر به‌رزتر بوو و باره‌گای شا و خه‌زێنه‌کانی له نێو ئاخرین شووره‌که‌دا بوو. چێوه‌ی دیواره ده‌ره‌کییه‌کانی زۆر له دیواره‌کانی (ئاتێن) پایته‌ختی یۆنان ده‌چوو. ڕه‌نگه‌کانی ئه‌و شووره حه‌وته‌وانانه به ڕیز بریتی بوون له سپی، ڕه‌ش، ئه‌رخه‌وانی، شین و نارنجی. له سه‌ربانی دوو شووره دوایینه‌که، یه‌کێکیان به زیو و ئه‌وی دیکه‌شیان به زێڕ داپۆشیبوو.
به شاری ئیکباتان، هگمه‌تانه‌ش وتراوه و ئه‌وڕۆکه پێی ده‌ڵێن هه‌مه‌دان و هێشتاش هه‌ر ماوه و دراوسێی پارێزگای کرماشان ه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و به گوێره‌ی دابه‌شبوونه جوگرافییه‌کانی وڵاتی ئێران‌دا بۆ خۆی پارێزگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه. دیاره درێژایی زه‌مان هه‌موو شتێکی لێ سڕیوه‌ته‌وه و بۆنوبه‌رامه‌ی ماده‌کانی لێ نایه، به‌تایبه‌ت که پاش ماده‌کان ئه‌و شاره هه‌میشه له‌ده‌ستی ناحه‌زانی ماد بووه و هه‌رچی شارستانیه‌تی ئه‌و شاره بووبێ سڕیویانه‌ته‌وه یان بۆ خۆیان بردوویانه.
* * *
هه‌واڵێک له‌سه‌ر پایته‌ختی ماده‌کان:
{به‌ڵام له ڕێکه‌وتی 25 ـ 07 ـ 1999، ایرنا، ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێرانی هه‌واڵێکی سه‌باره‌ت به پایته‌ختی ماده‌کان له‌سه‌ر ئینته‌رنت بڵاو کرده‌وه که ده‌قی وه‌رگێڕاوه‌که‌ی له خواره‌وه ده‌بینن:
عه‌مه‌لیاتی لێکۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی پایته‌ختی سه‌ره‌کیی "ماده‌کان" ده‌ستی پێ‌کرد.
ده‌هه‌مین به‌شی توێژینه‌وه‌ی گردی "هگمه‌تانه" یه‌کێک له گرنگترین گرده مێژینه‌ییه‌کان له پارێزگای "هه‌مه‌دان" به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی پایته‌ختی سه‌ره‌کیی ماده‌کان له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌دا ده‌ستی پێ‌کرد.
"موحه‌مه‌د ڕه‌حیمی سه‌ڕاف" سه‌رپه‌رشتی شانده شوێنه‌وارناسه‌که‌ی گردی هگمه‌تانه وتی، ئه‌م شانده له ماوه‌ی 16 ساڵ و به جێبه‌جێکردنی 9 به‌شی توێژینه‌وه له گردی هگمه‌تانه‌دا توانیی یه‌کێک له کۆنترین شاره مێژینه‌ییه‌کان له سنوورگه‌ی 25 هیکتاریی ئه‌م گرده مێژینه‌ییه له ژێر خاک و خۆڵ وه‌ده‌رخا.
ئه‌و وتی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون نیشانده‌ری هه‌بوونی شارێکن له "هگمه‌تانه"دا که حکوومه‌تی تێدا کراوه و دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌می تایبه‌تمه‌ندی بیناسازی و میعماریی ئه‌و شاره پیشانده‌ری بلیمه‌تیی بیناسازان، هونه‌رمه‌ندان، نه‌خشه‌کێشان و باقیی پسپۆڕانی ئه‌و شاره‌ن له جیهانی مێژینه‌دا.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شانده شوێنه‌وارناسه، هه‌بوونی له‌مپه‌ر و پته‌وگه‌ی سروشتی و به‌تایبه‌ت شووره‌یه‌کی ئه‌ستوور و قایم، باس له نرخ و گرنگیی (سوق الجیشی)ی ئه‌م شاره مه‌زنه له سه‌رده‌می مێژینه و که‌ونارا ده‌کا.
ناوبراو وتی، ڕێڕه‌و، شه‌قام و کۆڵانه‌کانی ئه‌م شاره پایته‌خته، پاناییه‌که‌ی 3 میتر و نیوه و له ڕاسته‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و باشووری ڕۆژئاوا هه‌ڵکه‌وتووه و هاوته‌ریبن و به دوورییه‌کی 35 میتری له یه‌که‌وه پێکهاتوون.
سه‌ڕاف درێژه‌ی دا، چه‌نده‌ها مۆر، په‌یکه‌ر، ده‌فری گڵین و شووشه‌یی، جۆره‌ها سکه له ده‌ورانی سلووکی هه‌تا ده‌ورانی ئیسلامی به‌شێکن له‌و ئاسه‌واره به‌ده‌ستهاتووه له‌م گرده مێژینه‌دا و به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه و نیشانانه‌ی که به‌ده‌ست هاتوون وێده‌چێ ئه‌م شاره که‌وناراییه پایته‌ختی سه‌ره‌کیی ماده‌کان بێ.
هه‌وڵ ده‌درێ که به‌ڵگه‌ی پێویست به‌ده‌ست بێنن که بتوانێ قسه‌ی مێژووزانان بسه‌لمێنێ که ده‌ڵێن ئه‌م شاره مێژینه‌ییه هی "دیاکۆ" پادشای ماده‌کانه.
هه‌روه‌ها کێشانی نه‌خشه‌ی شاره مێژینه‌ییه‌که‌ی گردی هگمه‌تانه، ڕێکخستن و چاکردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی کاتیی گردی هگمه‌تانه، سه‌رله‌نوێ چاکردنه‌وه‌ی شووره‌که، ئاماده کردنی کاتالۆگ له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵکه‌ندنکارییه‌کانی شانده شوێنه‌وارناسه‌که، ئاماده‌کردنی نه‌خشه‌ی ته‌واوی گرده‌که و توێژه هه‌ڵکه‌ندراوه‌کانی، به‌شێکن له به‌رنامه‌کانی شانده شوێنه‌وارناسه‌که له به‌شی دواییی توێژینه‌وه‌که‌دا}.
* * *
دیاکۆ پاتشایه‌کی دادگه‌ر بوو و توانیی له ماوه‌ی ژیانیدا ته‌نانه‌ت پێش له پارسه‌کانیش ده‌وڵه‌تێک بۆ ماده‌کان پێک بێنێ و ماده‌کان له ده‌وری یه‌کدا کۆ کاته‌وه و بوو به دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریی ماد که دواتر له لایه‌ن کوڕه‌کانیه‌وه به‌هێزتر و به‌ربڵاوتر بوو. دیاکۆ پاش 53 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری، له ساڵی 655ی پێش زایین چرای ژیانی کوژرایه‌وه و پاش ئه‌و، حکوومه‌ت که‌وته ده‌ستی کوڕه‌که‌ی که ناوی فرورتیش بوو.
2ـ فرورتیش
فرورتیش پاش دیاکۆ ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ له نێوان ساڵانی 655 و 633 حوکمی گێڕا.
له کاتی هاتنه سه‌ر ته‌ختی فرورتیش، هۆزی سکایی که تیره‌یه‌کی شه‌ڕخڕ و جه‌نگاوه‌ر بوون له ده‌وروبه‌ری گۆلی ورمێ‌دا ده‌ژیان. پارسه‌کانیش له باشوور ده‌ژیان. فرورتیش هه‌رده‌م هه‌وڵی ده‌دا که سنوورگه‌ی ئیمپراتۆریی ماد به‌ربڵاوتر بکا، ئه‌وه بوو هێرشی برده سه‌ر پارسه‌کان و مه‌ڵبه‌نده‌که‌یانی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپراتۆریی مادی به‌رینتر کرد. به‌ڵام ئه‌و له خولیای ئه‌وه‌دا بوو که هێرشیش به‌رێته سه‌ر ئیمپراتۆریی ئاشوور و کۆتایی به زۆڵم و سته‌می ئاسوورییه‌کان بێنێ و گه‌لێ نه‌ته‌وه که ناچار بوون باج و پیتاک و سه‌رانه به ئاسوورییه‌کان بده‌ن له ژێری ئه‌و بێدادییه‌دا ڕزگار بکات.
سوپایه‌کی گرانی کۆ کرده‌وه و به‌ره‌و نه‌ینه‌وا پایته‌ختی ئاشووورییه‌کان که‌وته ڕێ. هه‌واڵ گه‌یشته ئاشوورییه‌کان، ئه‌وان له پێشه‌وه به‌رپه‌رچی ماده‌کانیان دایه‌وه. سکاییه‌کانیش که له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ‌دا ده‌ژیان و هاوپه‌یمانی ئاشوورییه‌کان بوون، سوپایه‌کی گرانیان له پشته‌وه خسته‌ڕێ بۆ هێرشبردنه سه‌ر ماده‌کان و پشتیوانی له ئاشوورییه‌کان. ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ گه‌لێ شه‌ڕی قورس و گران له‌و نێوه‌دا کرا. ماده‌کان که‌وتبوونه گه‌مارۆی سکاییه‌کان و ئاشوورییه‌کانه‌وه.
له یه‌کێ له‌و شه‌ڕانه‌دا له ساڵی 633ی پێش زایین فرورتیش کوژرا و ده‌وڵه‌تی ماد کز بوو و سکاییه‌کان که هه‌لیان به له‌بار ده‌زانی که‌وتنه داگیرکرتن و تاڵان‌کردنی مه‌ڵبه‌ندی ماده‌کان. ئه‌وان نزیکه‌ی 28 ساڵ هه‌ته‌ران و ته‌ته‌رانیان له وڵاتی ماد‌دا ده‌کرد و که‌وتبوونه کوشتوبڕی ماده‌کان.
3ـ هوخشته‌ر (سیاگزار)
پاش کوژرانی فرورتیش، کوڕه‌که‌ی که ناوی هوخشته‌ر بوو ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. دیاره ئه‌و کێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ سکاییه‌کان هه‌بوو. هوخشته‌ر پێشه‌وایه‌کی له‌بار و له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وڵات‌دا سه‌رکرده‌یه‌کی بێوێنه بوو.
ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێ به‌ره‌نگاری سوپای دوژمن بێت، سوپایه‌کی ڕێکوپێکی کۆ کرده‌وه و پسپۆڕانه باری هێنان. سوپایه‌ک بریتی له سواره و پیاده. سواره‌کانیان شانیان له شانی سواره‌کانی ئاشووری ده‌دا و پیاده‌کانیان له تیرهاویشتن بێوێنه بوون و به تیروکه‌وان و نێزه چه‌کدار بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتی ماد جێگه‌یه‌کی له‌بار بۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌سپ بوو و ماده‌کان هه‌ر له منداڵییه‌وه شاره‌زای ئه‌سپسواری و تیرهاویشتن بوون، کاری هوخشته‌ر ئاسانتر ده‌بوو بۆ پێکهێنانی سواره‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌زیپکوزاکوون. هوخشته‌ر توانیی جه‌نگاوه‌رانی ئازا و به‌جه‌رگی وا بار بێنێ که له هیچ شتێ نه‌ده‌سڵه‌مین. هه‌ر به یارمه‌تیی ئه‌و سوپا نه‌به‌زه توانیی سکاییه‌کان که ده‌مێک بوو له وڵاتی ماد‌دا که‌وتبوونه تاڵان و کوشت‌وبڕ تێک بشکێنێ و له وڵات وه‌ده‌ریان نێ. به‌وجۆره تۆڵه‌ی باوکی و وڵاته تاڵانکراوه‌که‌ی مادی له سکاییه‌کان کرده‌وه.
پاشانیش له‌گه‌ڵ (نه‌بوو پۆلاسار) پاتشای بابل که پێشتر به یارمه‌تیی ماده‌کان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ده‌ست هێنا بوو، یه‌کی گرت و به سوپایه‌کی گرانه‌وه هێرشی برده سه‌ر ئاشوورییه‌کان و شاری نه‌ینه‌وای له 612ی پێش له زایین‌دا گرت که پایته‌ختی ئاشوورییه‌کان بوو. ساراکوس (سه‌نا خه‌ریب) که پاش مه‌رگی (ئاشوور به‌نیپال) ببووه پاتشای وڵاتی ئاشوور، که دیی به‌رگه‌ی ماده‌کان ناگرێ ئاگرێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵکرد و خۆی و خاووخێزانی خسته ناو ئاگره‌که و به‌وجۆره چرای ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵه‌ی ئیمپراتۆریی ئاشوور کوژرایه‌وه.
له سه‌رده‌می هوخشته‌ردا وڵاتی ماد گه‌لێک په‌ره‌ی سه‌ند. هوخشته‌ر به تێگه‌یشتوویی و زاناییی خۆی خزمه‌تی گه‌وره‌ی به ماده‌کان کرد. ئیمپراتۆریی ماد له سه‌رده‌می هوخشته‌ردا زۆر بڵاو و به‌رین ببوه‌وه.
هوخشته‌ر له ساڵی 584ی پێش زایین کۆچی دواییی کرد.
4ـ ئاستیاگ (ئه‌ژدیهاک)
پاش هوخشته‌ر، کوڕه‌که‌ی که ناوی ئاستیاگ بوو ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. ئه‌ویش نزیکه‌ی 34 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی کرد. له سه‌رده‌می ئه‌ودا وڵاتی ماد هێمن و کڕوکپ بوو. ئاستیاگ به لاساییکردنه‌وه‌ی پاتشایانی ئاشووری باره‌گای دروست کرد و خه‌ڵکێکی زۆر تیای که‌وتنه کار کردن. ده‌ربارییه‌کان جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان له‌به‌ر ده‌کرد و له ڕێوڕه‌سم و بۆنه تایبه‌تییه‌کاندا زنجیر و ملوانکه‌ی زێڕینیان ده‌کرده مل.
ئاستیاگ کچێکی هه‌بوو به ناوی ماندانا، ئه‌م کچه درابوو به مێرد به یه‌کێ له سه‌رکرده‌کانی پارس له باشوور. ئه‌ویش دواجار کوڕێکی ده‌بێ که ناوی ده‌نێن کوورش. کاتێ کوورش گه‌وره ده‌بێ خۆی به پارسێکی ته‌واو ده‌زانێ و بڕیاریش ده‌دا که وڵاتی ماد داگیر بکات.
له‌ملاو ئه‌ولا سوپایه‌ک کۆ ده‌کاته‌وه و به سیاسه‌تیش خۆی له بابلییه‌کان نێزیک ده‌کاته‌وه و داوایان لێ ده‌کا که پێکه‌وه هه‌ڵمه‌ت به‌رنه سه‌ر ئیمپراتۆریی ماد. بابلییه‌کانیش که ده‌مێک بوو له حه‌سره‌تی (هاران)دا بوون که ڕێگای هاتوچۆی نێوان سووریا و بابل بوو و له‌ژێر ده‌ستی ماده‌کاندا بوو، ده‌بن به هاوپه‌یمانی پارسه‌کان و دوو قۆڵی هێرش ده‌به‌نه سه‌ر وڵاتی ماد و پاش گه‌لێ شه‌ڕی قورس و گران، ئاستیاگ که زۆریش به‌ته‌مه‌ن بوو وپاتشا و سه‌رکرده‌ی سوپای ماد بوو، له لایه‌ن پارسه‌کانه‌وه به دیلی ده‌گیرێ و چه‌مه‌سه‌ریی زۆر ده‌بینێ. به‌وجۆره ده‌سه‌ڵاتداریی ماده‌کان ده‌که‌وێته ده‌ستی پارسه‌کان و کوورش ده‌توانێ حکوومه‌تی هه‌خامه‌نشییه‌کان بۆ یه‌که‌مجار دامه‌زرێنێ.
به‌وجۆره ئیمپراتۆریی ماد له ساڵی 550ی پێش له زایین‌دا ئه‌ستێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ترووسکه ده‌که‌وێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌می ماده‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌وه زۆر دوور بووه، هه‌ندێ له مێژووزانان له سه‌ر چه‌ند به‌شێکی ساڵی ده‌سه‌ڵاتداریی ماده‌کان هه‌ندێ بیروڕای جیاوازیان هه‌یه. بۆ نموونه هروودت مێژووزانی یۆنانی ئه‌و ساڵانه وا ده‌خه‌مڵێنێ:
1ـ دیاکۆ، 727 تا 675ی پ. ز.
2ـ فرۆرتیش، 674 تا 653ی پ. ز.
3ـ سکاییه‌کان و ماد، 652 تا 625ی پ. ز.
4ـ هوخشته‌ر، 624 تا 585ی پ. ز.
5. ئاستیاگ، 584 تا 549ی پ. ز.
و دواجاریش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ماد له ساڵی 550ی پێش له زایین ده‌زانێ.
سنووری ئیمپراتۆریی ماد
سنووری ئیمپراتۆریی ماد له باکووره‌وه ده‌گه‌یشته ڕووباری ئه‌ره‌س، له باشووره‌وه هه‌تا خووزستان، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تا به‌لخ و له ڕۆژئاواشه‌وه ده‌گه‌یشته ڕووباری هالیس واته ئه‌و چۆمه‌ی که ئه‌وڕۆکه پێی ده‌ڵێن قزل ئیرماق. ئه‌م ناوچه به‌ربڵاوه، به‌شێکی گرنگی ئاسیای بچووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان و هه‌مه‌دان و ئه‌راک و ڕه‌ی و دامغان و فارس و به‌لخ به‌شێک له خووزستان و ته‌واوی مازنده‌رانی ده‌گرته‌وه.
(سه‌رچاوه‌ی نه‌خشه: ماڵپه‌ڕی کاک سه‌ردار پشده‌ری)
وێنه‌کان:
(سه‌رچاوه‌ی وێنه: جنبش های کرد از دیرباز تا کنون)
جامی زێڕین به نه‌خشی شێر
هی ماده‌کان، سه‌ده‌ی 6 ـ 7 پ.ز.
جامی زێڕین له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می
پێش له زایین، به‌ده‌ستهاتوو له
ئیکاباتان
په‌یکه‌ری به‌ردین، یه‌کێ له سه‌رکرده‌کانی
ماد که بێچووه شێرێکی له ئامێز گرتوووه.
وێنه‌یه‌ک له کوژرانی گئۆماتا و فه‌لاقه‌ی
ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به ده‌ستی داریۆشی یه‌که‌م
که له‌سه‌ر دیواره‌کانی بێستووندا هه‌ڵکۆڵراوه
سه‌رچاوه و ژێده‌ره‌کان:
1ـ سه‌رچاوه‌ی نه‌خشه: ماڵپه‌ڕی کاک سه‌ردار پشده‌ری
2ـ تاریخ ده هزار ساله ایران ـ جلد اول ـ چاپ ده‌م ـ تابستان 1378 ـ عه‌بدولعه‌زیم ره‌زایی.
3ـ تاریخ ماد ـ چاپ چهارم ـ سال 1377 ـ ا. م. دیاکونوف، ترجمه کریم کشاورز.
4ـ تاریخ کرد و کردستان ـ چاپ اول ـ سال 1378 ـ سدیق سه‌فی زاده (بۆره‌که‌یی).
5ـ جنبش های کرد از دیرباز تاکنون ـ چاپ اول ـ سال 1993 ـ سوئد ـ م. کاردوخ، سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێک له باسه‌که و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی وێنه‌که‌ی دیاکۆ و باقیی وێنه‌کان، ئه‌م کتێبه بووه.
6ـ مێژووی ڕاپه‌ڕینی کورد ـ عه‌لائه‌دین سه‌جادی ـ چاپی دووهه‌م ـ 1996 ـ سه‌قز.
7ـ ئینته‌رنت، ئیرنا، 25 ـ 07 ـ 1999.
*************************
ماڵپه‌ڕی دیاکۆ
دیاکۆ
diyako1@hotmail.com
http://www.geocities.com/dyako700/index.htm
ba rasti bzhi dastt khosh bet
سڵاوبۆجه نابت زۆرسۆپاس بۆسه ردانه که تان .هه ربژیت
ممنون از حضورت
بژی
سلاو به ریز گیان
سپاستان ده که م بو ئه م مالپه ره جوانه و سه ر دان به هووز له ی خوتان
لینک کردن ئه م مااژه ره بو ئیمه شانازیه
له خزمه تاین
به هیوای یه ک گرتن
سپاس تۆش هه‌روا