نەورۆزی۲۷۱۳

نەورۆزی۲۷۱۳

بەم حاڵەیشەوە نەورۆزتان پیرۆز
دڵتان خۆش

:

هێمای نەورۆز ئەگەر گڕە
ئەمن نەورۆزی نەورۆزم
گ رۆژم بەساڵێک ئەچێ
شەویش ئاگرێ پیرۆزم

 

ئەوەی گەزیزەی ژاکاوە
لە سەر رووم نیشتوونەتەوە
هەموویان رەش داگیرساون
دەڵێن بەهار نایێتەوە

 

تاراوە دوکەڵ لە کۆڵان
پەڵە هەوریش لە ئاسمان
بۆ کزوو ئێستە لە دڵ دێ
گریانیش لە چاو هەموومان

 

چی چرۆی دارە ژاکاوە
چی کانیە قەتیس ماوە
گەرچی باران هەرگیز نەهات
زەوی و زار شەرە لێی داوە

.

.

.

ئەوڕۆ حەزم لە سووتانە
ئەوڕۆ حەزم لە نەمانە
بۆ ئەم حاڵە بێ حاڵیە
پاکی دڵم ئاگردانە

...

 

بەم حاڵەیشەوە نەورۆزتان پیرۆز
دڵتان خۆش